وەرزشی هەوایی وەكو راكردن، مەلە، لێخوڕینی پایسكل دەبێتە ئەگەری دابەزاندنی كۆلیستیرۆلی خراپ (LDL) بە رێژەی 3- 16 ملگم .
• دابەزاندنی كێشی زیادی لەش ئاستی كۆلیستیرۆلی جۆری (LDL) بە رێژەی 35 -10 ملگم دادەبەزێنێ.
• وازهێنان لە جگەرە ئاستی كۆلیستیرۆلی جۆری (LDL) نزم دەكاتەوە بە رێژەی %1.7، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە .
• گۆڕینی خۆراك . دووركەوتنەوە لە خواردنی گۆشت و ئەندامەكانی ئاژەڵ، زەردێنەی هێلكە (كە بە تێكڕایی 200 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە) و شیر بەرهەمە چەورەكانی شیر، بەرانبەر بە زیاد خواردنی سەوزە میوە جۆراوجۆرەكان، باوی، گوێز، كازو Cachew، زەیت زەیتوون، ماسی بە تایبەتی ماسی زێ و رووبار و دەریاكان .









